کوردی English

ویزای دانشجویی و اقامت

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.

خوێندکاری نێودەوڵەتی دەبێت لە زانکۆی کوردستان ناو تۆمار بکات و ژمارەی ناسینەوەی خوێندکار وەربگرێت، بۆ ئەوەی بتوانێت داوای ڤیزای خوێندن بکات.

  • بۆ ئەم کارە، دەبێت ئەم بەڵگانەی خوارەوەت بە دەستەوە بێت و پێشکەشی نووسینگەی پێوەندی نێودەوڵەتیی و ھاوکاری زانستی (IRSC) بکەیت.
  • فۆرمی ڤیزا (لێرە) دابگرە و پڕی بکەوە یان زانیاریەکان لەسەر فۆرمی ئۆنلاین بار بکە.
  • دوو پەڕە لە پەرەی وێنەداری پاسپۆرت و دوو ڕوونووس لە دوایین ڤیزای خۆت و ھەرچەشنە مۆرکێک سەبارەت بە ھاتنە نێو خاکی ئێران.
  • بڕی 70000 ڕیاڵی ئێرانی پارە بدە و ڕەسیدەکەی پێشکەش بکە بە کۆمپانیای سەفیران عێلم ئەدیب (شرکت سفیران علم ادیب) و ژمارە حسابی بانکی ئەم کۆمپانیایە بەم شێوەیە: 314386000.
  • دوای پێشەشکردنی ئەم بەڵگانەی سەرەوە بە نووسینگەی IRSC، ئەم بەڵگانە ھاوپێچ لەگەڵ نامەیەک دەنێردرێن بۆ دامەزراوەی کاروباری خوێندکاران لە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا. لێکدانەوەی ئەم داواکاریە نزیکە 4-2 ھەفتە دەخایەنێت.

دوای ئەوەی کە کۆدی ڤیزای خوێندکاریت پێ‌درا، ئەوا دەنێردرێت بۆ کۆنسوولی ئێرانیانی دەرەوەی وڵات کە خوێندکارانی دەرەوەی وڵات ھەڵیدەبژێرن و ئەم کۆدە لەسەر فۆرمی ڤیزاکە دەنووسرێت. دەبێت پاسپۆرتی خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان و ڤیزای خوێندکارییان (جۆری E) واژۆ و مۆر بکرێت، بۆ ئەوەی بتوانن داوای مۆڵەتی مانەوەی خوێندکاری بکەن.

  • بۆ داواکردنی پەرمانی خوێندکاری، خوێندکارە نێودەوڵەتی/بیانییەکان دەبێت ئەم بەڵگانەوەی خوارەوە دەستەبەر بکەن و پێشکەشی نووسینگەی IRSC ی زانکۆی کوردستانی بکەن.
    • 3 ڕوونووس لە پەڕەی وێنەداری پاسپۆرتی خوێندکار.
    • 3 ڕوونووس لە ڤیزای (جۆری E) خوێندکار.
    • بڕی 40000 ڕیاڵی ئێرانی پارە بدە و ڕەسیدەکەی پێشکەش بکە بە کۆمپانیای سەفیران عێلم ئەدیب (شرکت سفیران علم ادیب) و ژمارە حسابی بانکی ئەم کۆمپانیایە بەم شێوەیە: 314386000.
    • لە سەر ئەم ماڵپەڕە زانیاری و کۆپیەک لە بیمەی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات وەربگرە http://www.hayateamn.ir/shop.
  • دوای پێشەشکردنی ئەم بەڵگانەی سەرەوە بە نووسینگەی IRSC، ئەم بەڵگانە ھاوپێچ لەگەڵ نامەیەک دەنێردرێن بۆ دامەزراوەی کاروباری خوێنداران لە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا. لێکدانەوەی داواکاریەکەت نزیکە 6-4 ھەفتە دەخایەنێت.
  • خوێندکاری بیانی دەبێت مۆرکی پەرمانی مانەوەی خوێندکارییان لەسەر پاسپۆرتەکەیان ھەبێت بۆ ئەوەی خێراتر بتوانن داوای پەرمانی مانەوەی ئەندامانی خێزانیان بکەن.
  • دەبێت ئەم بەڵگانەی خوارەوە پێشکەشی نووسینگەی پێوەندیە نێودەوڵەتی و ھاوکارییە زانستییانەکانی زانکۆی کوردستان بکرێت.
    • دوو ڕوونووس لە بەڵگەی ھاوسەرگیری کە وەرگێڕدابێتەوە سەر زمانی فارسی.
    • دوو ڕوونووس لە پەڕەی وێنەداری پاسپۆرت.
    • دوو ڕوونووس لە واژۆ و مۆرکی پەرمانی مانەوەی خوێندکاری لە ناو پاسپۆرتەکە.
    • سێ ڕوونووس لە پەڕەی وێنەدار پاسپۆرت ئەندامانی خێزان.
    • دوو ڕوونووس لە دوایین پەڕەی ڤیزای، ڤیزای ئەندامانی خێزان.
    • بڕی 40000 ڕیاڵی ئێرانی پارە بدە و ڕەسیدەکەی پێشکەش بکە بە کۆمپانیای سەفیران عێلم ئەدیب (شرکت سفیران علم ادیب) و ژمارە حسابی بانکی ئەم کۆمپانیایە بەم شێوەیە: 314386000.
    • بەڵگەی بیمەی خوێندکار و ئەندامانی خێزان.
  • بۆ ئافرەتانی خوێندکاری نێودەوڵەتی کە منداڵیان ھەیە، دەبێت لە کاتی داواکردن بۆ پەرمانی مانەوەی ئەندامانی خێزان، ئەم بەڵگانەی سەرەوە زێدە بکرێن بە لیستی سەرەوە:
    • نامەیەکی فەرمی سەبارەت بە سەرپەرشتی، کە ڕایبگەنێت دایکی منداڵەکە یان منداڵەکان (ئافرەتی خوێندکار) مافی سەرپەرشتی منداڵەکانی لە ماوەی خوێندن لە ئێران ھەیە. ئەم بەڵگەی سەرپەرشتیە دەبێت بە فەرمی وەربگێڕدرێتەوە سەر زمانی فارسی.
  • دوای ئەوەی کە مۆڵەتی مانەوەی خوێندکاری بیانی پەسەند کرا، خوێندکارە نێودەوڵەتییەکان ئاگادار دەکرێنەوە و دەنێردرێن بۆ نووسینگەی پاسپۆرت لە سنە کە لە شەقامی فەلەستین، گۆڕپانی ئیقباڵ دا یە.
  • ئەو بەڵگانەی کە دەبێت بۆ مۆرکردنی مانەوە، پێشکەشی نووسینگەی پاسپۆرتی سنە بکرێت ئەمانەن:
    • شەش وێنەی (4*3) بە پشتزمینەی سپی.
    • کۆپیەک لە پەڕەی ناسینەوەی پاسپۆرت.
    • کۆپیەک لە ھەموو پەڕە مۆرکراوەکانی ڤیزاکە.
    • نامەی بەڵگەی خوێندکاری کە نووسینگەی پەروەردەیی زانکۆی سنە دەریدەکات.
    • کۆپیەک لە کارتی ناسینەوەی خوێندکاری.
    • وەشانێکی چاپکراو لە بەرنامەی ئەو خولەی کە بۆ خوێندن ھەڵبژێردراوە.
    • ناونیشانی تەواوی خوێندکار لە کۆماری ئیسلامی. ئێران و عێراق.
    • دانی بڕی 200000 ڕیال بە ئەم ژمارە حسابەی بانکی میللی: 2171154354001.
    • دانی پڕی 5000 ڕیاڵی ئێرانی بە ئەم ژمارە حسابەی خوارەوەی بانکی قەوامین: 3251423.

وەشانێکی چاپکراو لە بەڵگەی بیمەی خوێندکار.

Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.