فارسی English

نووسینگەی پێوەندی نێودەوڵەتی و ھاوکاریی زانستیی

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.

بەخێر بێن بۆ نووسینگەی پێوەندی نێودەوڵەتی و ھاوکاریی زانستیی. ئەم نووسینگەیە لە ئۆکتۆبەری 2010 کرایەوە بۆ ئەوەی چالاکییە نێودەوڵەتییەکانی زانکۆی کوردستان ڕێک بخات و جێبەجێی بکات. چەمکی جیھانی و گەورەکردنی خوێندنی باڵا بەشێکی گرنگە لە ئابووریکردنی زانستی جیھانی و لە ڕووی ئابووری، کۆمەڵایەتی و سیاسییەوە کار دەکاتە سەر کۆمەڵگە. ھەر بۆیە، پێویستە شێوازێکی نوێی فێرکردن بەکاربهێنرێت کە داکۆکی دەکات لە سەر داھێنان، تێکۆشان، لێکدانەوە، بەکارھێنان و بەشداریکردنی ھەمووان پێکەوە و لە ماوەی فێرکاریدا، جێگای فێرکردنی کۆنی وانەوتنەوەی ڕاستەوخۆی مامۆستا و زانیاری تیۆری بگرێت. نووسینگەی پێوەندی نێودەوڵەتی و ھاوکاریی زانستیی ھەوڵ دەدات بەم ئامانجە بگات.

  نووسین و دروستکردنی ستراتژی نێونەتەوەیی‌کردنی زانکۆ و پلانی چالاکی پەیوەندیدار.کارکردن لەگەڵ بەشەکان بۆ ئەوەی پەرە بدەن بە بەرنامە نێونەتەوەییەکانیان. ئەمە بریتی دەبێت لە گرێبەستە نێوتەوەیی، دەرفەتی سەرمایەگوازی، زانیاری سەبارەت بە گواستنەوەی خوێندکار، بەشداریکردن لە سەردانەکان و زۆربوونی زانیاری.

  مامەڵەکردن و دوان لەسەر ھەموو بابەتگەلی پەیوەندیدار بە گرێبەستی ھاوکاری ئاکادێمیکی نەتەوەیی و نێونەتەوەیی.

  لە بەرچاوگرتنی ھەموو نامەناردنە فەرمیەکی دەرەکیەکان

  ئەنجامدانی ھەموو کارە پەیوەندیدارکان، بە بەشداریکردنی ستافی زانستی لە کۆبوونەوە زانستیە نێونەتەوەییەکانی دەرەوەی وڵات.

  دابینکردنی خزمەتگەلی سەردانی دەرەوەی وڵاتی ستافی زانستی بە مەبەستی ھاوکاری زانستی-ئاکادێمیک و فێرکاری.

  بانگھێشتکردنی پسپۆڕانی ئێرانی و بیانی یان کەسانی ئاکادێمیک لە دەرەوەی وڵات بۆ ھاوکاریە زانستیە ئاکادێمیکەکان. میوانداری‌کردنی نوێنەرانی زانکۆ نێونەتەوەییەکان و ئەندامانی دیکە زانکۆی کوردستان. ئەگەر فەرمانگەی ئێوە خەریکە پلان دادەنێت بۆ میوانداریکردنی سەردانێکی نێونەتەوەیی و حەز دەکەن ئێمەیش بەشدار بین، تکایە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

  ھەوڵدان بۆ دەرکردنی ڤیزە بۆ مێوانە بیانیە فەرمیەکانی زانکۆ.

  یارمەتیدان لە ڕێکخستنی کۆنفڕانسە نێونەتەوەییەکان و کۆکردنەوەی یارمەتی.

  پەرەپێدان بە ھاوپەیمانە ستراتژیکەکان و بەڕێوەبردنی ھاوپشکی و ھاوکاریە دامەزراوەییەکان.

  ئامادەکردنی نامیلکەی زانکۆ بە زمانەکانی ئینگلیزی، فارسی، کوردی و عەرەبی. جگە لەمە، کۆکردنەوە و وەرگێڕانی ھەموو زانیاریە پێویستەکانی بازاڕگەری و ڕێکلامی خزمەتەکانی زانکۆ بۆ خوێندکاران و دامەزراوە خوازیارەکان لە ڕێگەی میدیا جۆربەجۆرەکانەوە.

  یارمەتیدان لە کاروباری ھەموو خوێندکارە نێونەتەوەییەکان، کە بریتین لە:

  لێکدانەوە داوکاری خوێندکارە نێونەتەوەییەکان کە بە ئیمەیل یان حوزوری پێشکەش کراون و دیاریکردنی ئەوەی کە ئایا بەڵگە و زانیاری تەواویان پێشکەش کردووە یان پێوەرە پێویستەکانیان ھەیە یان نا،

  ناردنی داواکاری خوێندکاران بۆ نووسینگەی جێگری پەروەردە و بارھێنان و کاروباری خوێندکاری یان فەرمانگەی پێوندیدار بۆ پەسەندکردنی سەرەتایی خوێندکاران،

  ناردنی نامە بۆ نووسینگەی کاروباری خوێندکارانی دەرەوەی وڵاتی وەزارەتی زانست، لێکۆڵینەوە و تەکنۆلۆژیا بۆ دیاریکردنی بڕیاری کۆتایی و دەرکردنی ڤیزەی خوێندکاران و مۆڵەتی مانەوەی خوێندکاری،

  ناوتۆمارکردنی سەرەتایی خوێندکارانی دەرەوەی وڵات و دواتر ناردنیان بۆ یەکە پەیوەندیدارەکانی کارگێڕی بۆ تۆمارکردنی تەواو، نیشتەجێکردن، کارتی پێناسەی خوێندکاری و داینی تێچووەکان،

  پڕۆسەی بیمەی خوێندکارانی بیانی،

  پێدانی داتای ئاماری خوێندکارانی دەرەوەی وڵات بە فەرمانگە ناوەکیەکان و دامەزراوە دەرەکیەکان ھەر کات کە بە پێویست بزانرێت.

  نوێکردنەوەی زانیاری ماڵپەڕی پەیوەندی نێونەتەوەیی و ھاوکاری زانستی.

  نووسینی نامەی ناردن/ئیرجاع بۆ خوێندکاران و ستافی زانستی بۆ وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیا بۆ لێکدانەوەی بابەتەکانی ڤیزە و دراوی دەرەکی.

  دەرکردنی بڕوانامەی دامەزراندن و خوێندنی ئینگلیزی بەپێی خواست.

دکتور عه‌بدوڵا حه‌سه‌ن زاده
سه‌رۆکی نووسینگەی پێوەندی نێودەوڵەتی و ھاوکاریی زانستیی
Dr. Qubad Shafieeدکتور قۆباد شه‌فێعی
ده‌ستیاری سه‌رۆکی نووسینگەی پێوەندی نێودەوڵەتی و ھاوکاریی زانستیی
Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.