فارسی English

تیمی کاردانەوەی خێرای ناوەندی کۆمپیوتەر (CERT)

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.

ئەرکی تیمی کاردانەوەی خێرای ناوەندی کۆمپیوتەر (CERT) لە زانکۆی کوردستان بەڕێوەبردنی ڕووداوەکانی سیستەمی پاراستنی کۆمپیوتەر و تۆڕە. ناوەندی CERT بە لەبەرچاوگرتنی کێشەکانی پاراستنی مەجازی، تەرکیز دەکاتە سەر کاردانەوە بەرگەنەگرییەکانی بەرنامەکانی وێب، سیستەمە تۆڕییەکان و بەرھەمە نەرمەواڵەییەکان. ئامانجی ئەم ناوەندە ئەوەیە کە بەرھەمەکانی دنیای مەجازی لە ڕێگەی کۆنترۆڵکردنی ترافیک، لێکدانەوەی زیانەواڵە، دۆزینەوە و پشکنینی دەستێوەردان بپارێزێت.

سەرەڕای ئەوە، CERT وەک ناوەندێکی لێکۆڵینەوە ھەوڵ دەدات لە ڕێگەی بەرنامەکانی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بەشداری بکات لە جێبەجێکردنی ئامرازەکانی پاراستنی زانیاری. ھەروەھا ئەم ناوەندە وۆرکشۆپگەلێک و چەندین بەرنامەی کورتی پەروەردەیی بۆ خوێندکاران و پسپۆڕانی بواری تەکنۆلۆژیای زانست لە بواری پاراستنی تەکنۆلۆژیای زانیاری و پەیوەندی بەڕێوە دەبات.

سەرۆکی ناوەندی تیمی کاردانەوەی خێرای ناوەندی کۆمپیوتەر (CERT)

دکتۆر محەممەد فەتحی
ناونیشانی ئیمەیل: mfathi@uok.ac.ir

Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.