فارسی English

دەزگای توێژینەوەی دەسکاریکردن و پەرەپێدانی گیا دەرمانیەکان

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.
پارێزگای کوردستانی ئیران لەبەر ھەبوونی ڕێژی زۆری بارانبارین و ھەڵکەوتن لە ناوچە شاخاوییەکان دا، گیای دەرمانی زۆری ھەیە. ھۆکارەکانی دامەزراندنی  دەزگای توێژینەوەی دەسکاریکردنی گیادەرمانیەکان و گەشەکردن دەگەڕیتەوە بۆ ئەو ڕاستیەی کە ئەم دامەزراویە ۱۱ بەشی لەم بوارە دا ھەیە. سەرەڕای ئەمە، زانکۆی کوردستان تاقیگەی گونجاو و باشی ھەیە (لەوانە GC-MS، چەندین تاقیگەی جۆربەجۆری ڕووناکی‌پێو و کرۆماتۆگرافی)، مەزرای پان و بەرین و ھەروەھا چەندین گوڵخانەی دیکە کە شوێنگەلێکی زۆر گونجاون بۆ ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە. ئەم دامەزراوەیە دوو بەشی توێژینەوەی ھەیە: چاندن و دەسکاریکردنی گیا دەرمانیەکان و کەڵک‌وەرگرتن لە گیا دەرمانیەکانھەندێ لە ئامانجەکانی ئەم دامەزراوەیە بریتیە لە:

  • ناساندنی گیا و ڕووەکەکانی ناوچە و سازکردنی ئینسایکلۆپیدیایەکی تۆکمە و تەواو،
  • دەرھێنان و جیاکردنەوەی پێکھاتە چالاکەکانی گیا دەرمانیەکان،
  • بڵاوکردنەوە و دەسکاریکردنی گیا دەرمانیەکان بۆ وەدرەستخستنی قازانجی ئابووری،
  • ناساندنی گیا دەرمانیە نوێیەکان بەپێی کەش‌وھەوای پارێزگا، و

ھەروەھا زیاتر کەڵک‌وەرگرتن لە گیا دەرمانیەکان بە مەبەستی تەندروستی مرۆڤ.

سەرۆکی دەزگای توێژینەوی دەسکاریکردن و پەرەپێدانی گیا دەرمانیەکان

دکتۆر ناسر قادری

ناونیشانی ئیمەیل: n.ghaderi@uok.ac.ir

Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.