فارسی English

دەزگای توێژینەوە دەسکاریکردن و باش‌پەروەردەکردنی شلیک

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.

شلیک یەکێک لە بەرھەمە ھەرەگرنگەکانی پارێزگای کوردستانە و ئەم پارێزگایە لە بەرھەمھێنان شلیک لە ئێران دا یەکه‌مە (ساڵانە ۳۷۰۶۹ تۆن) و پانتایی ئەو شوێنانەی کە تەرخان کراوە بۆ چاندن و بەرھەمھێنانی لە پارێزگا دا (۲۲۸۳ دۆنم)ـە. پارێزگای کوردستان ۶۰%ی شلیکی ئێران بەرھەم دەھێنێت. بەکاربردنی شێوازی نوێ و زانستی لە بەرھەمھێنانی شلیک، شتێکی زۆر گرنگە. کۆلێجی کشتوکاڵی زانکۆی کوردستنان لە ساڵی ۲۰۰۰ دەزگای توێژینەوەی دەسکاریکردن و باش‌پەروەردەکردنی شلیکی دامەزراند بە مەبەستی ئەوەی لێکۆڵینەوەی زانستی بکات لەسەر نەخۆشیزانی ئەم بەرھەمە و ھەروەھا نوێترین و باشترین شێوازەکانی چاندن و بەرھەمھێنانی شلیک وەدەست بخات.  ئەم دامەزراوەیە دوو بەشی توێژینەوەی ھەیە: تەکنۆلۆژیای زیندەوەری شلیک و دەسکاریکردن و باش‌پەروەردەکردنی شلیک، ئابووری و بازاڕگەری.

ئامانجی گشتی ئەم ناوەندە توێژینەوەییە:

  • لێکدانەوەی فراوانی جەنەتیکی جۆرە سروشتییەکانی شلیک،
  • بەرگری جین لە بەرانبەر ئافات و نەخۆشیەکان،
  • بەرگری جین لە بەرانبەر وشکی و سۆڵی بەرھەمەکە لە ناوچەکە،
  • چاندن بە شێوازە کۆنەکان بۆ بەرھەمھێنانی شەتڵی باش و ناساندنی ئەمانە بۆ بەرھەمھێنانیان لە ئاستێکی زۆر دا.

سەرۆکی دەزگای توێژینەوەی دەسکاریکردن و باش‌پەروەردەکردنی شلیک

دکتۆر ناسر قادری

ناونیشانی ئیمەیل: n.ghaderi@uok.ac.ir

Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.