فارسی English

ناوەندی توێژینەوەی زیرەک/میکڕۆ

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.

ناوەندی توێژینەوەی زیرەک/میکڕۆ (SMGRC)، ناوەندێکی توێژینەوەی نێونەتەوەییە کە لە نۆڤەمبەری ۲۰۱۶ـەوە بە فەرمی دامەزرا. SMGRC سەرچاوەیەکی دوڵەمەندی ڕاھێنان، پشکنین و ئیمکاناتی تاقیگەیی بۆ پڕۆژە زانستیی/پیشەییە جۆربەجۆرەکانی تۆڕی زیرەک و تۆڕی بچووک، بە تایبەت لە بواری کۆنترۆڵی پێشکەوتوو و زیرەکی پێکھێنان و شێوازەکانی لێکدانەوە دابین دەکات. سەرباری نموونە دروستکردن و شوێنی ھاوچەشنسازی بۆ ڕاھێنان و ئامانجە پەروەردەییەکان، ھەندێ جەنەڕاتۆر (وەک، پانێلی PV، تۆربینی با، جەنەراتۆری دیزڵ)، سیستەمەکانی خزنکردنی وزە، پارچەکانی تۆڕ، مۆدول، سیستەمی لاوەکی لە بەردەست دان کە پۆلە جیاجیاکانی پشکنینن و پشڕاستکردنەوە دەتوانن بەکاریان بھێنن. نەرمی‌نواندنی SMGRC ڕێگە دەدات بە لەبەرچاوگرتنی جۆرەکانی MG (DC, AC و دووڕەگە) حاڵەتەکانی جێبەجێکردن (گرێدراو بە تۆڕ و  بەستراو) و ھەروەھا ھێشووەکانی MG، لەسەر پێکھاتە جیاجیاکان کار بکرێت. ناوەڕۆکی پلەتفۆرمی ئێستا، ھاوچەشنسازێکی خێرایە کە دەتوانێت لە ڕێگەی ئامپلی‌فایرەکانی وزەوە پەیوەست بکرێت بە ئیمکاناتی ڕەقەواڵەییەوە. زانکۆی کوردستان و کۆمپانیای ئەلکتریکی ناوچەی ڕۆژاوا (WREC) پاڵپشتیکەرانی سەرەکی SMGRC-ن. تیمی SMGRC پێک ھاتووە لە پەرەپێدانی بەردەوام و بەرچاوی ژمارەی خوێندکارانی پلەی ماستەر و دکتۆرا، سەردانی لێکۆڵەران و دەرچووانی پلەی دکتۆرا کە لایەنە جۆربەجۆرەکانی لێکۆڵینەوە لە تۆڕە زیرەک و بچووکەکان لە خۆ دەگرن.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی تۆڕی زیرەک/میکڕۆ

پڕۆفیسۆر حەسەن بێورانی

ئیمەیل: bevrani@uok.ac.ir

یاریدەری سەرۆکی ناوەندی توێژینەوەی تۆڕی زیرەک/میکڕۆ

دکتۆر قوباد شەفیعی
ئیمەیل: q.shafiee@uok.ac.ir

Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.