فارسی English

ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدانی دارستانەکانی زاگرۆسی باکوور

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.

ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدانی دارستانەکانی زاگرۆسی باکوور لە بانە ھەڵکەوتووە و لە ساڵی ۲۰۰۵ بە مەبەستی باشترکردنی بەردەوامی کوالیتی پڕۆژەی زیادکردنی دارستان لەرێگەی لێکۆڵینەوەی کردارەکی و پەرەپێدان، چاودێریکردنی پڕۆژەکانی زیادکردنی دارستان و چاکسازی سیستەم و لێکۆڵینەوە دامەزرێندرا.

لێکۆڵینەوە لەم بەستێنانەی خوارەوە دا کرا:

  • زیادکردنی دارستان،
  • لایەنە کۆمەڵایەتی و ئابووریەکانی دارستان،
  • بەخێوکردنی دارستان،
  • ئەندازیاریی و کەڵک‌وەرگرتن لە دارستان،
  • ئەگرۆفۆرێستری،
  • چاکسازی بەڕێوەبردنی سەرچاوە سروشتییەکان،
  • باشترکردنی شێوازەکانی جێبەجێکردنی زیادکردنی دارستان،
  • ئامادەکردن و چاودێریکردنی پڕۆژەکانی زیادکردنی دارستان.

ئامانجی سەرەکی ئەم ناوەندە، دڵنیایی‌کردنە لە بەردەوامی و مانەوەی دارستانەکانی زاگرۆسی باکوور. ئەم ناوەندە بۆ گەیشتن بەم ئامانجە لەگەڵ ئاژانسە جێبەجێکارەکان (ڕێکخراوەی سەرچاوە سروشتییەکان و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاوییەکان، وەزارەتی وزە)، ئاسانکەرەکان (کۆلێجی جیھانیی ژینگە- بەرنامەی بەخشینە بچووکەکان ) و ھەروەھا خوێندکارانی پلەی ماستەر (تێزەکانی ماستەر و دکتۆرا) ھاوکاری دەکات.

سەرۆکی ناوەندی توێژینەوە و پەرەپێدانی دارستانەکانی زاگرۆسی باکوور

دکتۆر ئەحمەد وەلی‌پوور
ناونیشانی ئیمەیل: ahmadvalipour@gmail.com

Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.