فارسی English

کۆلێجی ئەندازیاری

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.

 کۆلێجی ئەندازیاری یەکێکە لە گەورەترین و سەرکەوتووترین کۆلێجەکانی ئێران. ئەم کۆلێجە لە سەرەتای دامەزراندنیەوە لە ساڵی ۱۹۹۵، ھەوڵی داوە بۆ باشترکردن و ئافراندن لە پەروەردە و لێکۆڵینەوە دا. دەرچووانی ئەم کۆلێجە دەبێت ببنە ڕێبەران و بڕیاردەرانی پیشەسازی و کۆمەڵگە. ئەم کۆلێجە بە زیاتر لە ۲۱۰۰ خوێندکار پێشەنگە لە ئەنجامدانی بەرنامەکانی پلەی بەکالوریۆس و ماستەر، ھەروەھا تەرکیز دەکاتە سەر بەردەوامبوون و زانستی ئەندازیاری و خەریکە خوێندکارگەلێک ئامادە دەکات بۆ ئەوەی بە متمانەی تەواوەوە کێشەکانی ئێستا لە ئاستی کۆمەڵگەی جیھانی، نەتەوەیی و ناوچەیی لێک بدەنەوە. ھەروەھا ئەوان لەو باوەڕەدان کە ئەندازیارییەکان بە باشی تێ‌دەگەن، کێشەکان لێکدەدەنەوە و چارەسەریشیان دەکەن.

   ۶۲ ستافی زانستی تەواوکاتی ئەم کۆلێجە وەک پسپۆڕانی نەتەوەیی لە بوارەکانی خۆیان دا ناسێندروان. کۆلێج بەردەوام خەریکی دروستکردنی پەیوەندی نوێیە لەگەڵ لایەنەکانی پیشەسازی و کۆمەڵگە بۆ  ئەوەی بە بەردەوامی تەرکیز بکاتە سەر فێرکردن و لێکۆڵینەوە لە جیھانی-واقیعی دا. کۆلێجی ئەندازیای لە ئێستا دا ۷ بەشی ھەیە کە ۹ بەرنامەی پلەی بەکالوریۆس، ۲۱ بەرنامەی پلەی ماستەر (لەوانە ۳ بەرنامەی پلەی دکتۆرا) پێشکەش دەکات، کە لە خشتەکەی خوارەوە پیشان دراوە:

 

 

لیستی بەرنامەکانی بڕوانامەی کۆلێجی ئەندازیاریی
بەش بەرنامەی پلە/بڕوانامە بەکالوریۆس ماستەر دکتۆرا
ئەندازیاریی کیمیا ئەندازیاریی کیمیا  
ئەندازیاریی کیمیا – پڕۆسەی دیزاین  
ئەندازیاریی ڕێگاوبان ئەندازیاریی ڕێگاوبان  
پێوان لە ڕێگای دوورەوە  
ئەندازیاریی بوومەلەرزە  
ھیدرۆلیک و بەڕێوەبردنی سەرچاوە ئاویەکان  
ئەندازیاریی پێکھاتە  
ئەندازیاریی کارەبا/ئەلیکتریک ئەندازیاریی کارەبا/ئەلیکتریک
سووڕی ئاوێتە  
ئامێرەکانی میکرۆئەلیکتریک و نانوئەلەکترۆنیک  
سیستەمەکانی پەیوەندیکردن  
ئەندازیاریی کۆنترۆڵی ئەلیکتریک  
ئەندازیاریی سیستەمە وزەییەکان
ئەندازیاریی کۆمپیوتەر و IT ئەندازیاریی نەرمەواڵەی کۆمپیوتەر  
تەکنۆلۆژیای زانست  
ھۆش/بیری دەسکرد  
ئەندازیاریی پیشەسازی ئەندازیاریی پیشەسازی
بەرھەمھێنانی پیشەسازی  
لۆجستیک و زنجیرەی دابین‌کردن  
باشینەکردنی سیستەم  
ئەندازیاریی مێکانیک ئەندازیاریی مێکانیک  
ئەندازیاریی مێکانیک – دیزاینی کردارەکی  
گۆڕینی وەزە – گەرما و شلەمەنیەکان  
ئەندازیاریی کانزا ئەندازیاریی کانزا  
دۆزینەوەی کانزاکان  
Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.