فارسی English

کۆلێجی خۆبەڕێوەبەری زانکۆی کوردستان (پەردیس)

دوای سەرکەوتنگەلی بەرچاوی چالاکیە پەروەردەیی و توێژینەوەییەکانی زانکۆی کوردستان، ئەنجومەنی خوێندنی باڵا لە جولای ۲۰۱۳ قایل بوو بەوەی کە کۆلێجی خۆبەڕێوەبەر دابمەزرێندرێت، بەپێی ھەبوونی ژێرخانی باش و گونجاو، وەک ھەبوونی شوێنی فیزیکی باش، ھەبوونی سەرچاوەی مرۆیی تەواو، بریتی لە ستافی زانستی و کارگێڕی بە ئەزموون، وۆرکشۆپ/کارگەکان، تاقیگە، شوێنی کۆمپیوتەر، سەرچاوە و شوێنی کتێبخانە، ھۆڵی خوێندن، ئیمکاناتی وەرزشی، ھەروەھا کارامەیی و بەڕێوەبردنی ناو  زانکۆ.

 ئەم کۆلێجە خۆبەڕێوەبەرەی ناو زانکۆ لە ئێستا دا ۲۲ بەرنامەی خوێندنی ماستەر، لەوانە پلاندانانی شاری، ئەندازیاریی بنیاتنانەوە، ئەندازیاریی پیشەسازی، ئابووری کشتوکاڵ، زانستی چاندنی میوە، و فیزیۆلۆژی وەرزش پێشکەش دەکات. ئامانجی ئەم کۆلێجە، پەرەپێدان بە لیستی خولە پێشکەشکراوەکانە لە داھاتوویەکی نزیک دا.