فارسی English

کۆلێجی کشتوکاڵ

Want create site? Find Free WordPress Themes and plugins.

     کۆلێجی کشتوکاڵ لەگەڵ کۆلێجی سەرچاوە سروشتییەکان پێکەوە لە ساڵی ۱۹۹۱ دامەزران. لە ساڵی ۲۰۰۷، کۆلێجی کشتوکاڵ لە سەرچاوە سروشتییەکان جیاکرایەوە و چالاکییەکانی فێرکاری و لێکۆڵینەوەیی خۆی بە شێوەی سەربەخۆ دەستپێکرد. ئەمە لە ئێستادا یەکێکە لە ئەنجامدەرانی لێکۆڵینەوە لە بواری کشتوکاڵ لە ناوچەکەدا. ھەر دوو کاری ڕاھێنان و لێکۆڵینەوە، لە بەرزترین ئاستی پسپۆڕی و بەرفراواندا لە بواری کشتوکاڵ بەپێی خولە زانستییەکان بۆ خوێندکارانی بەکالوریۆس و ماستەر دابین دەکرێت. ئامانجی ئەم کۆلێجە ئەوەیە کە سەرچاوە و تەکنۆلۆژیا پەرە پێ‌بدات بۆ ئەوەی پێداویستییەکانی ئێستا و داھاتووی کەرتی کشتوکاڵی پارێزگای کوردستان دابین بکرێت، ببێتە ھۆی پێشکەوتن و بڵاوکردنەوەی زانیاری و ھەروەھا ڕێنمایی و ڕاوێژ لە بواری کشتوکاڵی بۆ گەشەی بەردەوامی ئابووری پێشکەش بکات. ئەم کۆلێجە ۸ بەشی ھەیە، ۱۲ بەرنامەی لە ئاستی بەکالوریۆس و ۲۴ بەرنامەیشی لە ئاستی ماستەردا ھەیە (هەروەها ۷ بەرنامەیش لە ئاستی دکتۆرادا)، بریتی لە:

 

 

لە ئێستادا کۆلێجی کشتوکاڵ زۆرتر لە ۱۰۰۰ خوێندکار و ۶۹  ئەندامی  ستافی زانستی دامەزراوی هەمیشەیی ھەیە. ئەم کۆلێجە، ۲۸ تاقیگەی ھەیە کە بریتین لە تاقیگەی کیمیایی خاک، تاقیگەی فیزیکیی خاک، تاقیگەی دەسکاریکردنی گیا، پاتۆلۆژی ڕووەک، تاقیگەی جێنیتیک، تاقیگەی مێشناسی، یەکەی بەرھەمھێنانی مریشک، یەکەی بەرھەمھێنانی کەڕەواڵە، یەکەی بەرھەمھێنانی مانگای شیردەر. سەرەڕای ئەمانە، کۆلێجەکە ۴ گوڵخانە و ۵۰ دۆنم زەوی ھەیە بۆ توێژینەوەی کشتوکاڵی. ئەم خشتەی خوارەوە، لیستی ھەموو ئەو پلەیانەیە کە کۆلێج پێشکەشی دەکات.

لیستی ھەموو پلە/بڕوانامەکانی کۆلێجی کشتوکاڵ
بەش بەرنامەی پلە بەکالوریۆس ماستەر دکتۆرا
زانستی ئاژەڵان زانستی ئاژەڵان  
بەخێوکردنی ئاژەڵان  
فیزیۆلۆژی ئاژەڵان  
خۆراکی باڵندەکان  
زانستی کشتوکاڵ و دەسکاریکردنی  ڕووەک  ئەندازیاری و بەرھەمھێنانی جێنێتیکی ڕووه‌ک (تەکنۆلۆژیای کشتوکاڵ و تەکنۆلۆژیای زیندەوەریی)
ژینگەناسیی کشتوکاڵ  
تەکنۆلۆژیای زیندەوەریی کشتوکاڵی  
زانستی کشتوکاڵی (فیزیۆلۆژی دانەوێڵە)    
تەکنۆلۆژیای زیندەوەریی کشتوکاڵی    
زانستی باخەوانی زانستی خۆراک و تەکنۆلۆژیا  
ئەندازیاریی دیزاینی سروشتی/سەوزەڵانی  
ئەندازیاریی و زانستی باخەوانی  
ئەندازیاریی و زانستی باخەوانی: دارمیوەکان  
ئەندازیاریی وزانستی باخەوانی: سەوزە  
ئەندازیاریی و زانستی باخەوانی: گیا پزیشکیەکان  
ئەندازیاریی و زانستی باخەوانی: جوانکاری گیا و ڕووەک

 

 
زانستی خاک ئەندازیاریی و زانستی خاک  
زیندەوەرناسی خاک و تەکنۆلۆژیای زیندەوەری  
فیزیکی خاک و پاراستن  
ھەڵسەنگاندنی سەرچاوەی خاک و زەوی  
ئابووری کشتوکاڵ ئابووری کشتوکاڵ  
ڕێباز و گەشەی کشتوکاڵ  
پەرەپێدان و فێرکاری کشتوکاڵ  
پاراستی گیا و ڕووەک پاراستی گیا و ڕووەک  
مێش‌ناسی کشتوکاڵ  
پاتۆلۆژی گیا و ڕووەک  
ئەندازیاریی و زانستی ئاو ئەندازیاریی و زانستی ئاو  
ئەندازیاری ئاودێری و رەواندن  
ئەندازیاریی سیستەمە زیندەوەریەکان ئەندازیاری میکانیک و سیستەمی زیندەوەریی  
دیزاین و دروستکردن  
تەکنۆلۆژیای دوای ھەڵگرتن  
ئەندازیاریی پیشەسازی ئامێرەکانی خۆراک  
Did you find apk for android? You can find new Free Android Games and apps.