لە ساڵی ۲۰۱۲ کۆلێجی ئەدەبیات بە فەرمی کرایە دوو کۆلێج، کۆلێجی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان و کۆلێجی ئەدەبیات و زمانە بیانییەکان. ئەم کۆلێجە لە ئێستادا ۱۱ بەشی ھەیە کە لە چالاکییەکانی فێرکردن و لێکۆڵینەوەدا بەشدارن. کۆلێج نزیکەی ۲۵۰۰ خوێندکاری ھەیە کە لە ۹ بەرنامەی پلەی بەکالوریۆس، ۱۸ بەرنامەی پلەی ماستەر و ۴ بەرنامەی پلەی دکتۆرادا بەشدارن.
ئەم کۆلێجە ۲ ناوەندی کۆمپیوتەری تایبەت بە خوێندکار، ناوەندێکی فێرکاری پێشکەوتووی کۆمپیوتەر، تاقیگەیەکی زانستە وەرزشیەکان و ناوەندی لێکۆڵینەوە بە نوێترین ئیمکاناتەوە ھەیە، دوو تاقیگەی دیکەی تایبەت بە بەشی ڕاوێژ و دەروونناسی، کتێبخانەی ھەژار، و ھەروەھا ئیمکاناتی کۆنفرانس و کۆڕ، وەک ھۆڵەکانی فیردەوسی، مەستوورە ئەردەڵان و مەولەویشی ھەیە. کۆلێجی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان لە ئێستا دا ۶۴ ئەندامی ستافی زانستی تەواوکات و ھەندێک ستافی فێرکاری نیوەکاتی ھەیە.
لیستی بەرنامەکانی بڕوانامەی کۆلێجی زانستە مرۆیی و کۆمەڵایەتییەکان | ||||
---|---|---|---|---|
بەش | بەرنامەی پلە/بڕوانامە | بەکالوریۆس | ماستەر | دکتۆرا |
ژمێریاری | ژمێریاری | |||
بەڕێوەبردنی کار و پیشە | بەڕێوەبردنی کار و پیشە | |||
بەڕێوەبردنی گەشتیار | ||||
بەڕێوەبردنی بازاڕگەری | ||||
پلەی ماستەری بەڕێوەبردنی کار و پیشە | ||||
دەروونناسی | دەروونناسیی | |||
دەروونناسیی کلینکی | ||||
دەروونناسیی ناسینی | ||||
زانستە ئابووریەکان | زانستە ئابوورییەکان – ئابووری تیئۆری | |||
زانستە ئابووریەکان | ||||
گەشەی ئابووری و پلاندانان | ||||
بەڕێوەبردنی پەروەردە و پلاندانان | بەڕێوەبردنی پەروەردە و پلاندانان | |||
پلاندانانی خوێندن | ||||
پلاندانانی پەروەردە | ||||
بەڕێوەبردنی پەروەردە | ||||
خوێندنی باڵای پلاندانانی گەشەکردن | ||||
ڕاوێژکردن | ڕاوێژکردنی بنەماڵە | |||
ڕاوێژکردنی خوێندنگە | ||||
یاسا | یاسا | |||
یاسای تاوانی و تاوانناسی | ||||
فیقھ و یاسای شافیعی | فیقھ و یاسای شافیعی | |||
پەروەردەی جەستەیی | زانستی ژیانی وەرزشی | |||
بەڕێوەبردنی وەرزش | ||||
دەروونناسیی وەرزش | ||||
بەڕێوەبردنی بازاڕگەری لە وەرزش | ||||
فیزیۆلۆژی وەرزش – زانستی زیندەکیمیای وەرزشی و مێتابۆلیزم
|
||||
کۆمەڵناسی | لێکدانەوەی زانستە کۆمەڵایەتییەکان | |||
کۆمەڵناسی |