ئاگاداریی بەڕێوەچوونی خولە زیادەکانی فێرکاریی زمانی ئینگلیزی تایبەت بە قوتابیانی شاهید و ئیسارگەری زانکۆی کوردستان
ئاگاداری سەرجەم قوتابیانی بەڕێزی شاهید و ئیسارگەری (بنەماڵەی شەهیدان و تێکۆشەران)ی زانکۆی کوردستان دەکەینەوە کە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری قوتابیانی شاهید و ئیسارگەر هەڵدەستێت بە سازکردنی سێیەمین خولی زیادەی فێرکاریی زمانی ئینگلیزی (بە تەرکیز لەسەر کارامەییەکانی نووسین و گوێگرتن) بۆ وەرزی یەکەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥.

-
شێوازی ناونووسین: خوازیاران دەتوانن بۆ ناونووسین سەردانی نووسینگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کاروباری قوتابیانی شاهید و ئیسارگەر بکەن.
کۆتا مۆڵەتی ناونووسین: ڕۆژی چوارشەممە، ڕێکەوتی ١٤ی خەزەڵوەری ١٤٠٤.دەستپێکی خولەکان: ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤.
