04 11 2025
ئاگاداریی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیشەیی-خۆشگوزەرانیی قوتابیان
ئاگاداری سەرجەم قوتابییانی بەڕێزی زانکۆی کوردستان دەکەینەوە کە پرۆسەی خۆپاڵاوتن و تۆمارکردنی ناوی بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پیشەیی-خۆشگوزەرانیی قوتابیان بۆ ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥ بەپێی ئەم خشتەی کاتییەی خوارەوە بەڕێوە دەچێت.
ماوەی ناونووسینی خۆپاڵاوتان:
-
دەستپێکی ناونووسین: ڕۆژی شەممە، ڕێکەوتی ١٧ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
-
کۆتاییی ناونووسین: کۆتاییی دەوامی فەرمی، ڕۆژی دووشەممە، ڕێکەوتی ١٩ی خەزەڵوەری ١٤٠٤
شوێنی ناونووسین:
باڵەخانەی جێگرایەتیی کاروباری قوتابیان، بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری قوتابیان، ژووری ژمارە ١٠٦
داوا لە سەرجەم قوتابییە خاوەن مەرج و ئارەزوومەندەکان دەکەین کە لە ماوەی دیاریکراودا سەردانی شوێنی ناونووسین بکەن بۆ تۆمارکردنی خۆیان.
