13 06 2026

بە فەرمانی سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی ئەسکەیت؛

ئەندامێکی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان بوو بە شارەزای خۆراکی تیمە نیشتمانییەکانی ئەسکەیت

دکتۆر ئەیوب سەعیدی، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی پەروەردەی جەستەیی زانکۆی کوردستان، بە فەرمانێک لەلایەن سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی ئەسکەیتەوە وەک شارەزای خۆراکی تیمە نیشتمانییەکان دەستنیشان کرا.

بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان، دکتۆر ئەیوب سەعیدی، ئەندامی دەستەی زانستیی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکانی ئەم زانکۆیە، بە فەرمانێک لەلایەن سەرپەرشتیاری فیدراسیۆنی ئەسکەیتی کۆماری ئیسلامیی ئێران، بەرپرسیارێتیی شارەزای خۆراکی تیمە نیشتمانییەکانی ئەسکەیتی وڵاتی پێسپێردرا.

دکتۆر سەعیدی لەم بەرپرسیارێتییەدا، ئەرکی پلاندانانی پسپۆڕانە و پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی ڕاوێژکاری خۆراکی بە ئامانجی بەرزکردنەوەی ئاستی تەندروستی و باشترکردنی کارایی جەستەیی وەرزشوانان لە ئاستە جیاجیاکانی تیمی نیشتمانیدا لە ئەستۆ دەبێت. کەڵک وەرگرتن لە تواناکانی زانستیی زانکۆ لە ناو جەستەی وەرزشی پیشەگەری وڵاتدا، یەکێکە لە ئامانجەکانی ئەم هاوکارییە.

زانکۆی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی ئەم دەستنیشانکردنە شایستەیە لە دکتۆر سەعیدی، هیوای سەرکەوتن و سەربەرزی بۆ دەخوازێت لە ڕێگەی خزمەتکردن بە کۆمەڵگەی وەرزشیی وڵات و ڕاپەڕاندنی ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانییە.