ئاگاداریی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی کوردستان
تۆمارکردنی زانیاری و پارەدانی کرێی بەشە ناوخۆیی لە سامانی سندووقی خۆشگوزەرانیی خوێندکاران
خوێندکارانی خۆشەویستی نیشتەجێی بەشە ناوخۆیییەکانی زانکۆی کوردستان،
بە لەبەرچاوگرتنی نزیکبوونەوەی کۆتایی نیوەساڵی یەکەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥ و پێویستیی پارەدانی کرێی بەشە ناوخۆیی لە ڕێگەی سامانی سندووقی خۆشگوزەرانیی خوێندکاران، ئاگاداری سەرجەم خوێندکاران دەکەینەوە کە ئەم هەنگاوانەی خوارەوە بە وردی و لە زووترین کاتدا جێبەجێ بکەن:
١. دروستکردنی پەڕاو (فایل) لە سامانی سندووقی خۆشگوزەرانی
ئەو خوێندکارانەی تاوەکوو ئێستا لە سامانی سندووقی خۆشگوزەرانیی خوێندکاران پەڕاویان دروست نەکردووە، ئەرکدارن وێڕای دروستکردنی پەڕاو، ئاستی خوێندن و دۆخی نیشتەجێبوونی خۆیان تۆمار بکەن و پاشان کرێی بەشە ناوخۆیییەکە بدەن.
٢. تۆمارکردنی داواکاریی نیشتەجێبوون
ئەو خوێندکارانەی پەڕاویان لە سامانەکەدا هەیە بەڵام داواکاریی نیشتەجێبوونیان بۆ ئەم ترمە تۆمار نەکردووە، پێویستە لە زووترین کاتدا داواکارییەکەیان تۆمار بکەن و پاشان بڕە پارەی دیاریکراو بدەن. ڕێنمایی تەواوی دروستکردنی پەڕاو هاوپێچی ئەم ئاگادارییەیە.
٣. خوێندکارانی میوان و کاتی
خوێندکارانی میوان و ئەو خوێندکارانەی بە شێوەی کاتی (کەفخەو) نیشتەجێن، پێویستە بۆ هەماهەنگییەکانی پەیوەست بە نیشتەجێبوون و پارەدانی کرێی بەشە ناوخۆیی، پەیوەندی بە شارەزایانی بەشی بەشە ناوخۆیییەکانەوە بکەن:
ژمارەی پەیوەندی: ٠٨٧٣٣٦٦٠٦٩٦
٤. تێبینییەکی گرنگ سەبارەت بە نیوەساڵی دووەم
بەهۆی ئەوەی زانیارییەکانی نیشتەجێبوونی خوێندکاران بە شێوەی ئۆتۆماتیکی لەم ترمەوە بۆ ترمی داهاتوو دەگوازرێتەوە، زۆر گرنگە ئەو خوێندکارانەی بۆ نیوەساڵی دووەم نایانەوێت لە بەشە ناوخۆیی بمێننەوە، بە تەلەفۆن یان بە شێوەی مەیدانی سەردانی بەشی بەشە ناوخۆیییەکان بکەن و نیشتەجێبوونەکەیان هەڵبوەشێننەوە.
بە پێچەوانەوە، بەرپرسیارێتی هەر دەرئەنجامێک وەک تۆماربوونی ئۆتۆماتیکی و کەڵەکەبوونی قەرز، لە ئەستۆی خوێندکار خۆی دەبێت.
٥. جەختکردنەوەی کۆتایی
وێڕای جەختکردنەوە لەسەر پاکتاوکردنی تەواوی کرێی بەشە ناوخۆیی پێش کۆتایی هاتنی ئەم ترمە، فایلی ڕێنمایی نوێی وەرگرتنی کرێی بەشە ناوخۆیییەکان بۆ ساڵی خوێندنی داهاتوو هاوپێچ کراوە.
لەگەڵ ڕێزدا بۆ هاوکاریتان.
بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری خوێندکارانی زانکۆی کوردستان
