06 01 2026

سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی «ڕوێش» (قۆناغی نێوخۆیی زانکۆ)

تایبەت بە ناساندنی دەستکەوت و تواناکانی کانوونە کولتووری، هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کوردستان

  • دوا مۆڵەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان: تا ٢٠ی بەفرانبار

  • بواری کێبڕکێی کانوونەکان: کانوونی هەڵبژێردراوی زانکۆ، کارسازی، داهێنان و نوێگەری، بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، فەزای مەجازی و چالاکییە دیجیتاڵییەکان، باشترین بڵاوکراوەی کانوونەکان.

  • بواری کێبڕکێی خوێندکاران: ئەدەبیات، دەنگبێژی و پێشکەشکاری، پیشەی دەستی، فیلمسازی، مۆسیقا، هونەرە بینراوەکان، هونەرە نمایشکارییەکان.

براوەکانی هەر بەشێک سەردەکەون بۆ قۆناغی نیشتمانیی فێستیڤاڵەکە.

بۆ زانیاریی زیاتر و ڕادەستکردنی بەرهەمەکان:
جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کولتووری و کۆمەڵایەتی، نهۆمی دووەم، سکرتارییەتی فێستیڤاڵی ڕوێش