06 01 2026
سێزدەهەمین فێستیڤاڵی نیشتمانیی «ڕوێش» (قۆناغی نێوخۆیی زانکۆ)
تایبەت بە ناساندنی دەستکەوت و تواناکانی کانوونە کولتووری، هونەری و کۆمەڵایەتییەکانی زانکۆی کوردستان
-
دوا مۆڵەت بۆ ناردنی بەرهەمەکان: تا ٢٠ی بەفرانبار
-
بواری کێبڕکێی کانوونەکان: کانوونی هەڵبژێردراوی زانکۆ، کارسازی، داهێنان و نوێگەری، بەرپرسیارێتیی کۆمەڵایەتی، فەزای مەجازی و چالاکییە دیجیتاڵییەکان، باشترین بڵاوکراوەی کانوونەکان.
-
بواری کێبڕکێی خوێندکاران: ئەدەبیات، دەنگبێژی و پێشکەشکاری، پیشەی دەستی، فیلمسازی، مۆسیقا، هونەرە بینراوەکان، هونەرە نمایشکارییەکان.
براوەکانی هەر بەشێک سەردەکەون بۆ قۆناغی نیشتمانیی فێستیڤاڵەکە.
بۆ زانیاریی زیاتر و ڕادەستکردنی بەرهەمەکان:
جێگری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری کولتووری و کۆمەڵایەتی، نهۆمی دووەم، سکرتارییەتی فێستیڤاڵی ڕوێش
