شانازییەکی دیکە بۆ زانکۆی کوردستان:
سەرکەوتنی زانکۆی کوردستان بۆ پلەی ٨١٤ی جیهانی لە هەڵسەنگاندنی ڕاوەنددا؛ بەدەستهێنانی پلەی ٢٣ی نیشتمانی لەلایەن زانکۆی کوردستانەوە
بەپێی ئەنجامە نوێیەکانی سیستەمی ڕیزبەندیی نێودەوڵەتیی ڕاوەند (Round University Ranking) لە ساڵی ٢٠٢٦دا، زانکۆی کوردستان توانی بە بەدەستهێنانی پلەی ٨١٤ی جیهانی، لە ڕیزی ١٠٠٠ زانکۆ هەرە باشەکانی جیهاندا جێ بگرێت.
بەپێی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی زانکۆی کوردستان؛ سیستەمی ڕیزبەندیی ڕاوەند (Round University Ranking) کە وەک یەکێک لە سەرچاوە باوەڕپێکراو و ناسراوەکانی هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی لەسەر ئاستی جیهان چالاکی دەکات، ئەنجامەکانی ڕیزبەندیی ساڵی ٢٠٢٦ی خۆی بە فەرمی بڵاوکردەوە.
سیستەمی ڕیزبەندیی ڕاوەند، زانکۆکان لەسەر بنەمای پێوەرە وردەکان لە بوارەکانی فێرکاری، توێژینەوە، هەمەجۆریی نێودەوڵەتی و سەقامگیریی دارایی هەڵدەسەنگێنێت. بەپێی شیکردنەوەی داتاکانی ناو لیستی ئەنجامەکانی ئەم ڕیزبەندییە، زانکۆی کوردستان توانی بە تۆمارکردنی کۆی خاڵی ٤٥.٢٥٦، لە ناو ١٠٠٠ زانکۆە باشەکەی جیهاندا جێگیر بێت و پلەی ٨١٤ی جیهانی بەدەست بهێنێت.
هەروەها، هەڵسەنگاندنەکان نیشانی دەدەن کە خوێندنی باڵای وڵات ئامادەییەکی بەرچاوی لەم خولەدا هەبووە و ٥٦ زانکۆ لە ئێرانەوە توانیویانە بچنە ناو ئەم لیستە جیهانییە؛ لەم نێوەدەدا زانکۆی کوردستان توانی بە جێگیرکردنی پێگەی خۆی، پلەی ٢٣ی نیشتمانی لە نێوان زانکۆ هەڵسەنگێندراوەکانی سەرتاسەری وڵاتدا بەدەست بهێنێت و لە گرووپی "لیگی جیهانی" (World League)ی ئەم سیستەمەدا جێ بگرێت.
ئامادەبوونی بەردەوامی زانکۆی کوردستان لە سیستەمە باوەڕپێکراوەکانی ڕیزبەندی وەک ڕاوەند، نیشاندەری پابەندبوونی ئەم ناوەندەیە بە بەرزکردنەوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە فێرکاری و توێژینەوەدا.
شایانی باسە بە لەبەرچاوگرتنی پلاندانانە گەورەکانی زانکۆ لە بواری گەشەپێدانی دیپلۆماسیی زانستی و نێودەوڵەتیکردن، چاوەڕوان دەکرێت بە تەرکیزکردن لەسەر بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی وەک ڕاکێشانی خوێندکاران و ئەندامانی دەستەی زانستیی نێودەوڵەتی و هەروەها پەرەپێدانی هاوکارییە توێژینەوەییە فرەسنوورەکان، پێگەی ئەم زانکۆیە لە ساڵانی داهاتوودا لە هەڵسەنگاندنە جیهانییەکاندا گەشەی زیاتر بەخۆوە ببینێت.
