20 01 2026
ڕاگەیەندراوی ژمارە ٢ی زانکۆی کوردستان سەبارەت بە بەشە ناوخۆیییەکان
بەپێی بڕیاری بەڕێوەچوونی ناڕاستەوخۆی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی نیوەساڵی یەکەمی ساڵی خوێندنی ١٤٠٤-١٤٠٥ بۆ قۆناغی کارناسی، ئاگاداری خوێندکارانی بەڕێز دەکەینەوە:
١. سەرجەم بەشە ناوخۆیییەکانی قۆناغی کارناسیی زانکۆی کوردستان تا ئاگادارییەکی تر داخراون. کاتی کردنەوەی بەشە ناوخۆیییەکان دواتر ڕادەگەیەنرێت.
٢. چێشتخانەی ناوەندیی زانکۆ (سەلف سرویس) لە ڕۆژی شەممە ٤ی ڕێبەندانی ١٤٠٤ەوە، تەنیا ئامادەی خزمەتگوزارییە بۆ خوێندکارانی خوێندنی باڵا و تەنیا لەم چێشتخانەیەدا دەتوانرێت خواردن پاشەکەوت (ڕیزەرب) بکرێت.
کەناڵەکانی پەیوەندی و زانیاریگەیاندنی زانکۆی کوردستان:
- پەیامبەری ئیتا: https://eitaa.ir/uok_ir
- پەیامبەری بەڵێ: https://ble.ir/uok_ir
