پرسیارە باوەکان

ڕاکێشان و وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتی

بیمەی خوێندکارانی نێودەوڵەتی

کاروباری کۆنسوڵگەری

ناوەندی زمانی فارسی

نێودەوڵەتیکردن

 

شێوازی وەرگرتن لە زانکۆی کوردستان چۆنە؟

  1. سەردانیکردنی سیستەمی کاروباری خوێندکارانی نێودەوڵەتی (ئەدەب - ADAB) سەر بە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنۆلۆژیای ئێران، بۆ ناوتۆمارکردن و وەرگرتنی کۆدی بەدواداچوون.

  2. ناوتۆمارکردنی ئۆنلاین لە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆی کوردستان.

لیستی بەشە خوێندنییەکانی زانکۆ لە کوێوە دەستبخەم؟ بە سەردانیکردنی ماڵپەڕی کاروباری خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە بەشی "بەرنامەکانی خوێندن" و هەروەها لە بەشی "ڕێنمایی" (راهنما) لە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

لیستی کرێی خوێندنی زانکۆ لە کوێوە دەستبخەم؟ بە سەردانیکردنی ماڵپەڕی کاروباری خوێندکارانی نێودەوڵەتی لە بەشی "ڕێبەرەکانی وەرگرتن" و هەروەها لە بەشی "ڕێنمایی" لە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتی.

بۆ ئاگاداربوون لە سەرجەم بابەتەکانی پەیوەست بە وەرگرتن لە زانکۆی کوردستان، پرسە فێرکارییەکان، خزمەتگوزارییە خۆشگوزەرانییەکان و خزمەتگوزارییە کونسوڵییەکان، تکایە سەردانی بەشی ڕێبەرەکان و فایلە بەسوودەکان لە سیستەمی کاروباری خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆی کوردستان بکەن.

چۆن بەدواداچوون بۆ قۆناغەکانی ناوتۆمارکردن بکەم؟ بە چوونە ناو پەڕەی کەسیی داواکار لە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆ لە بەشی "سوڕی کار" (گردش کار).

نامەی وەرگرتنی کۆتایی کەی دەردەچێت؟ دوای پەسەندکردنی کۆتایی دۆسییەی داواکار لە وەزارەتی زانست و هەروەها لەلایەن بەشی زانستیی پەیوەندیدار لە زانکۆ، دۆسییەکە لە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆدا بە یەکجاری پەسەند دەکرێت و فایلی نامەی وەرگرتنی کۆتایی بە چوار زمان لەسەر ئەم پەڕەیە ئامادەی داگرتن دەبێت.

چ زانیارییەک لە نامەی وەرگرتنی کۆتاییدا هەیە؟ ڕاگەیاندنی وەرگرتنی کۆتایی لەلایەن زانکۆوە، ڕێکەوتی سەردانیکردنی زانکۆ بۆ ناوتۆمارکردنی یەکجاری، هەروەها دیاریکردنی ئەو بەڵگەنامانەی کە بۆ ناوتۆمارکردنی یەکجاری لە زانکۆ پێویستن.

بۆ ناوتۆمارکردنی یەکجاری (قطعی) چ بەڵگەنامەیەک پێویستە؟

بڕوانامەی ڕەسەنی کۆتایی خوێندن کە مۆری کونسوڵگەریی ئێرانی لە وڵاتی پەیوەندیداردا پێوە بێت.

پاسپۆرتی ڕەسەن (ئەسڵی) لەگەڵ دوو کۆپی لێی.

کۆپیی نامەی وەرگرتنی زانکۆ.

٦ دانە وێنەی کەسیی نوێ.

کرێی خوێندنی وەرزی یەکەم.

ئایا دەتوانم لە یەک کاتدا بۆ چەندین بەش یان لق داواکاریی وەرگرتن پێشکەش بکەم؟ لە هەر وەرزێکی خوێندندا، تەنها بۆت هەیە بۆ یەک بەش (کە پەیوەندی بە بڕوانامەی پێشووتەوە هەبێت) داواکاری پێشکەش بکەیت.

ئەگەر لە کاتی داواکاریکردندا (ئەپلای)، بڕوانامەی دەرچوون هێشتا ئامادە نەبێت، چی بکەم؟ پێویستە کۆتا تۆماری نمرەکان (ترانسکرێپت) بە زمانی ئینگلیزی کە مۆری کونسوڵگەریی ئێرانی لە وڵاتی خوێندکار پێوە بێت بار بکرێت، بۆ ئەوەی بەڵگەنامەکان لە سیستەمی وەزارەت و سیستەمی زانکۆدا هەڵسەنگاندنیان بۆ بکرێت.

ئایا زانکۆ بۆ ناوتۆمارکردنی سەرەتایی هیچ بڕە پارەیەک وەردەگرێت؟ نەخێر، زانکۆ بۆ پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکاندا هیچ بڕە پارەیەک وەرناگرێت.

قۆناغەکانی هەڵسەنگاندنی دۆسییەکەم دوای ناردنی ئۆنلاین چییە؟

هەڵسەنگاندنی سەرەتایی (پێداچوونەوەی بەڵگەنامەکان): کارناسان و بەرپرسانی وەرگرتن وردبینی لە تەواوبوون و دروستیی بەڵگەنامەکان دەکەن.

پێداچوونەوە بە بەڵگەنامەکان لە سیستەمی وەزارەت: دۆسییەی داواکار لە سیستەمی گشتگیری کاروباری خوێندکارانی نێودەوڵەتی سەر بە وەزارەتی زانست پێداچوونەوەی بۆ دەکرێت و ئەگەر بەڵگەنامەکان تەواو بن، پەسەند دەکرێت.

هەڵسەنگاندنی زانستی: دۆسییەکە دەنێردرێت بۆ کۆلێژ و لیژنەی زانستیی بەشە پەیوەندیدارەکە بۆ ئەوەی پێشینەی خوێندنت هەڵبسەنگێنرێت.

دەرکردنی بڕیاری کۆتایی: ئەنجامەکە بە شێوەی نامەی فەرمیی وەرگرتن یان ڕەتکردنەوە دەردەچێت.

چۆن دەتوانم پرۆسەی وەرگرتنی ئۆنلاین لە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆی کوردستان دەست پێبکەم؟ بە سەردانیکردنی سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتی و دروستکردنی هەژمارێکی بەکارهێنەر. دوای پەسەندکردن و دانانی ناوی بەکارهێنەر و تێپەڕوشە (پاسۆرد)، دەتوانیت بچیتە ناو پەڕەی کەسیی خۆت لەم سیستەمەدا و زانیارییە پێویستەکان لە فۆڕمی داواکارییەکەدا پڕ بکەیتەوە. دوای پڕکردنەوەی تەواوی زانیارییەکان و بارکردنی (ئەپلۆدکردنی) بەڵگەنامە پێویستەکان، کرتە لەسەر پەسەندکردنی کۆتایی دەکەیت و دۆسییەکەت بۆ پێداچوونەوە ئاراستەی زانکۆ دەکرێت.

بەڵگەنامە پێویستەکان بۆ ناوتۆمارکردن لە سیستەمی وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتیی زانکۆی کوردستان کامانەن؟

سکانکراوی کۆتا بڕوانامەی ڕەسەنی خوێندنی داواکار، کە مۆری کونسوڵگەریی ئێرانی لە وڵاتی پەیوەندیداردا پێوە بێت.

سکانکراوی لاپەڕەی یەکەمی پاسپۆرتی داواکار.

سکانکراوی وێنەی کەسیی داواکار کە لە یەک ساڵی ڕابردوودا گیرابێت و باکگراوندەکەی سپی بێت.

پڕکردنەوەی فایلی سیڤی (CV) کە لەلایەن وەزارەتی زانستی ئێرانەوە دیزاین کراوە و بارکردنی بە فۆرماتی JPG.

نامەی ڕاسپاردەی (تەوزییەنامەی) مامۆستایان ئەگەر هەبێت.

 

١) ئایا تێپەڕاندنی خولی فێربوونی زمانی فارسی بۆ هەموو ڕشتەکان ناچارییە؟ بەڵێ، بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئێراندا، فێربوونی زمانی فارسی ناچارییە.

٢) ئایا خولەکانی فێربوونی زمانی فارسی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی جیاوازە؟ بەڵێ، ناوەندی "ئازفا" (فێرکردنی زمانی فارسی بە غەیرەفارسی‌زمانان) بەپێی ڕێنماییەکانی ئازفا، خولەکانی بۆ سێ دەستە دابەش کردووە: ئەلف) کوردی‌زمانان ٣٦٠ کاتژمێر، ب) عەرەب‌زمانان ٤٥٠ کاتژمێر، و ج) زمانە بیانییەکانی دیکە ٥٤٠ کاتژمێر دەبێ لە خولەکاندا بەشدار بن.

٣) خولەکان بۆ فێرخوازانی زمانی فارسی بە چ شێوازێک دابەش کراون؟ ئەلف) بۆ کوردی‌زمانان چوار خولی سەرەتایی، ناوەندی ١، ناوەندی ٢ و پێشکەوتوو بەڕێوە دەچێت. ب) عەرەب‌زمانان لە پێنج خولی نوێخواز، سەرەتایی، ناوەندی ١، ناوەندی ٢ و پێشکەوتوودا خولەکانیان تێپەڕ دەکەن. ج) زمانە بیانییەکانی دیکە لە شەش خولی نوێخواز، سەرەتایی، ناوەندی ١، ناوەندی ٢، پێشکەوتووی ١ و ٢دا بەشدار دەبن.

٤) ئایا بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی "سامفا" بۆ خوێندکارانی زانکۆی کوردستان ناچارییە؟ نەخێر.

٥) ماوەی بەهای بڕوانامەی دەرچوونی تاقیکردنەوەی "سامفا" چەندەیە؟ بڕوانامەی دەرچوونی تاقیکردنەوەی "سامفا" بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهای هەیە؛ ئەگەر ماوەکەی تەواو بێت و خوێندکارەکە هێشتا دەرنەچووبێت (فارغ‌التحصیل نەبووبێت)، ئەرکی سەرشانیەتی کە لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستدا بەشدار بێت.

٦) تاقیکردنەوەی بەسەندەیی (شیاوی) چییە؟ تاقیکردنەوەی بەسەندەیی وەک تاقیکردنەوەی "سامفا"، لە چوار کارامەیی سەرەکی (بیستن، ئاخافتن، خوێندنەوە و نووسین) بە شێوازێکی گشتگیر و سەرانسەری بەڕێوە دەچێت.

٧) ئایا تاقیکردنەوەی بەسەندەیی ناچارییە؟ لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ـەوە (مێهری ١٤٠٥)، بڕوانامەی دەرچوون لە تاقیکردنەوەی بەسەندەیی، مەرجی سەرەکیی وەرگرتن و قبووڵبوونی خوێندکارانی نێودەوڵەتییە لە سەرجەم زانکۆکانی ئێراندا.

٨) ئەگەر خوێندکارێک لە تاقیکردنەوەی بەسەندەییدا نمرەی قبووڵبوونی بەدەست نەهێنا، ئایا دەتوانێت قۆناغەکانی دیکەی ناونووسین لە زانکۆ ئەنجام بدات؟ نەخێر، ناتوانێت چونکە مەرجی سەرەکیی وەرگرتن لە زانکۆی بەدەست نەهێناوە؛ بەڵام زانکۆ دەرفەتێکیان پێدەدات کە لە تاقیکردنەوەی بەسەندەیی مانگی شوباتدا (بەهمەن) بەشدار بن و دەربچن تا ناونووسینی کۆتاییان بۆ بکرێت. بەپێچەوانەوە، ناونووسینی سەرەتاییشیان هەڵدەوەشێتەوە.

٩) ماوەی بەهای بڕوانامە پەروەردەیییەکانی ناوەندی ئازفای کوردستان چەند ساڵە؟ بڕوانامەکان تا دوو ساڵ دوای تەواوکردنی زانکۆ (فارغ‌التحصیلی) بەهایان هەیە.

١٠) پەرتووکەکانی فێربوونی زمانی فارسی لە ناوەندی ئازفا چیین؟ کۆمەڵە پەرتووکی "پەرفا" (پەرفا ئەلفبا، پەرفا ١، ٢ و ٣) کەن و فێرخوازان دەتوانن پەرتووکەکانیان لە ناوەندی ئازفای کوردستان دابین بکەن.

١١) شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکان بە چ جۆرێکە؟ خولەکان بە دوو شێوازی سەرخێڵ (ئۆنلاین/مەجازی) و ئامادەبوونی فیزیایی (حزوری) بەڕێوە دەچن.

١٢) هەر خولێک لە چەند وانە و کاتژمێر پێکدێت؟ هەر خولێک ٤٥ وانەیە و هەر وانەیەک دوو کاتژمێرە، کە سەرجەم دەکاتە ٩٠ کاتژمێر.