21 11 2026

بە بەشداریی توێژەران و زانکۆکانی چەندین وڵاتی جیهان لە مۆسکۆ بەڕێوە دەچێت

بەشداریی ئەندامی دەستەی زانستیی زانکۆی کوردستان لە لێژنەی بەرنامە و ڕێوڕەسمی کردنەوەی کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی «GREEN 2026»ی زانکۆی دۆستایەتیی گەلانی ڕووسیا (RUDN)

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری نێودەوڵەتیی زانکۆی کوردستان، کۆنفرانسی نێودەوڵەتیی زانستیی لاوان «GREEN 2026» بە تەوەری «توێژینەوەکانی خوێندنی باڵا لە ئیكۆلۆجی، ئەندازیاری و سروشت» بە پاڵپشتیی زانکۆی دۆستایەتیی گەلانی ڕووسیا (RUDN University) و بە هەوڵی پەیمانگەی ئەندازیاریی ژینگەی ئەم زانکۆیە، ڕۆژی دووشەممە ٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ (٢ی سەرماوەزی ١٤٠٥) بە شێوازی ئامادەیی و سەرهێڵ بەڕێوە دەچێت.

لە پێکهاتەی زانستیی ئەم کۆنفرانسەدا کە مامۆستایان و توێژەرانی زانکۆکانی چەندین وڵات لەوانە ڕووسیا، چین، بەڕازیل، مالیزیا، ئەفریقای باشوور، بیلاڕووس، ئەندەنوسیا، ڤێتنام، پاکستان، تونس، کووبا و زیمبابۆوە تێیدا بەشدارن، دکتۆر لوقمان قەهرەمانی (پرۆفیسۆری یاریدەدەری بایۆمێتریی دارستان، بەشی دارستانی فاکەڵتیی سەرچاوە سروشتییەکانی زانکۆی کوردستان) وەک ئەندامی لێژنەی بەرنامەی کۆنفرانس بەشداری دەکات.

بەپێی بەرنامەی ڕاگەیەندراو، دکتۆر قەهرەمانی هەروەها لە ڕێوڕەسمی کردنەوە و بەخێرهێنانی کۆنفرانسدا کە کاتژمێر ١٠:٣٠ تا ١٠:٤٠ بە کاتی مۆسکۆ (١١:٠٠ تا ١١:١٠ بە کاتی تاران) بەڕێوە دەچێت، شانبەشانی بەڕێوەبەری پەیمانگەی ئەندازیاریی ژینگەی زانکۆی RUDN و نوێنەرانی زانستیی وڵاتان وتار پێشکەش دەکات.

ئەم کۆنفرانسە نێودەوڵەتییە بە شەش زمانی کار (ئینگلیزی، ئەڵمانی، فەڕەنسی، ئیسپانی، چینی و ڕووسی وەک زمانی بیانی) بەڕێوە دەچێت و دوای دانیشتنی گشتی (Plenary Session) کە حەوت پێشکەشکاری هەیە، دانیشتنی پۆستەر و یازدە دانیشتنی هاوتەریبی پسپۆڕی لەخۆ دەگرێت:

  • دانیشتنی ١: ئیكۆلۆجیی مرۆیی (Human Ecology)

  • دانیشتنی ٢: ئیكۆلۆجی و سیستەمە زیندووەکان (Ecology and Biosystems)

  • دانیشتنی ٣: کێشە بنەڕەتییەکانی ژینگە لە ناوچەکانی ڕووسیا و جیهان

  • دانیشتنی ٤: سەرچاوەکانی ئاو و ئیكۆلۆجی: چاودێری، پیسبوون و بووژاندنەوە

  • دانیشتنی ٥: پیسبوونی خاک و توێژینەوەکانی دیمەنی زەوی (Landscape Research)

  • دانیشتنی ٦: بوارە لەپێشینەکانی بەڕێوەبردنی بەردەوامیی دارستان

  • دانیشتنی ٧: ڕەوتە کیمیایی و تەکنەلۆژییە ژینگەدۆست و کەم‌بەکارهێنەرەکانی وزە

  • دانیشتنی ٨: بیناسازیی سەوز (Green Building)

  • دانیشتنی ٩: چوارچێوە یاسایی و ئابوورییەکانی بەڕێوەبردنی ژینگە

  • دانیشتنی ١٠: ئیكۆلۆجی، سیاسەت و کۆمەڵگە

  • دانیشتنی ١١: کێشە هەنووکەییەکانی پەروەردە و فێرکردنی نوێ

خشتەی کات و بەستەرەکانی بەشداریی سەرهێڵ (پلاتفۆرمی Yandex Telemost): ئەندامانی دەستەی زانستی، خوێندکارانی خوێندنی باڵا و خوازیاران دەتوانن لە ڕێگەی بەستەرەکانی خوارەوە بە شێوازی سەرهێڵ بەشداریی دانیشتنەکانی کۆنفرانس بکەن:

  • کاتی بەڕێوەچوون: دووشەممە ٢٣ی نۆڤەمبەری ٢٠٢٦ (٢ی سەرماوەزی ١٤٠٥) — کاتژمێر ١٠:٣٠ تا ١٥:٠٠ بە کاتی مۆسکۆ (١١:٠٠ تا ١٥:٣٠ بە کاتی تاران)

  • ڕێوڕەسمی کردنەوە و دانیشتنی گشتی (١٠:٣٠–١١:٥٠ بە کاتی مۆسکۆ): بەستەری هۆڵی ٣٠٩٨: https://telemost.yandex.ru/j/8494837092

  • دانیشتنە هاوتەریبەکان (١٢:٠٠–١٤:٣٠ بە کاتی مۆسکۆ): بەستەری ١ (دانیشتنەکانی ١، ٤، ٥ و ٦ — هۆڵی ٢٠٨٩): https://telemost.yandex.ru/j/5029888405 بەستەری ٢ (دانیشتنەکانی ٢، ٣ و ٧ — هۆڵی ٣٠٩٨): https://telemost.yandex.ru/j/0913476292 بەستەری ٣ (دانیشتنەکانی ٨، ٩، ١٠ و ١١ — هۆڵی ٢١٠٧): https://telemost.yandex.ru/j/9641301797

بۆ وەرگرتنی زانیاریی زیاتر سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی کۆنفرانس بکەن:https://greenconfrudn.ru/en