13 06 2026

بەپێی نوێترین ئەنجامەکانی سیستەمی هەڵسەنگاندنی نێودەوڵەتیی ڕاوند (RUR) لە ساڵی ٢٠٢٦دا ڕاگەیەندرا

جێگیرکردنی پێگەی جیهانیی زانکۆی کوردستان؛ بەدەستهێنانی پلەی ٢٣ لە نێوان ٥٦ زانکۆی باشی ئێران

بەپێی ڕاپۆرتی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری نێودەوڵەتی، سیستەمی ڕیزبەندیی ڕاوند (Round University Ranking) کە وەک یەکێک لە سەرچاوە متمانەپێکراو و ناسراوەکانی هەڵسەنگاندنی ئەکادیمی لە ئاستی جیهاندا چالاکی دەکات، بە فەرمی ئەنجامەکانی ڕیزبەندیی ساڵی ٢٠٢٦ی خۆی بڵاوکردەوە. ئەم سیستەمە زانکۆکان لەسەر بنەمای پێوەرە وردەکان لە بوارەکانی فێرکردن، توێژینەوە، هەمەچەشنیی نێودەوڵەتی و سەقامگیریی دارایی هەڵدەسەنگێنێت.

بەپێی شیکاریی داتاکانی بڵاوکراوە لە فایلی ئەنجامەکانی ئەم ڕیزبەندییەدا، زانکۆی کوردستان توانی بە تۆمارکردنی کۆی گشتیی ٤٥.٢٥٦ خاڵ، لە ڕیزی ١٠٠٠ زانکۆی باشی جیهاندا جێگە بگرێت و پلەی ٨١٤ی جیهانی بەدەست بهێنێت.

هەروەها، هەڵسەنگاندنەکان نیشانی دەدەن کە خوێندنی باڵای وڵات لەم خولەدا ئامادەییەکی بەرچاوی هەبووە و ٥٦ زانکۆ لە ئێرانەوە توانیویانە بچنە ناو ئەم لیستە جیهانییەوە. لەم نێوەندەدا، زانکۆی کوردستان توانی بە جێگیرکردنی پێگەی خۆی، پلەی ٢٣ی نیشتمانی لە نێوان زانکۆ هەڵسەنگێندراوەکانی سەرانسەری وڵاتدا بەدەست بهێنێت و لە گرووپی «لیگی جیهانی» (World League)ی ئەم سیستەمی هەڵسەنگاندنەدا جێ بگرێت.

ئامادەیی بەردەوامی زانکۆی کوردستان لە سیستەمە باوەڕپێکراوەکانی ڕیزبەندیی وەک ڕاوند، نیشاندەری پابەندبوونی ئەم دامەزراوەیە بە بەرزکردنەوەی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان لە بواری فێرکردن و توێژینەوەدا. بە لەبەرچاوگرتنی پلاندانانە کلانەکانی زانکۆ بە ئاراستەی پەرەپێدانی دیپلۆماسیی زانستی و بەنێودەوڵەتیکردن، چاوەڕوان دەکرێت بە تیشک خستنە سەر بەرزکردنەوەی پێوەرەکانی وەک ڕاکێشانی خوێندکاران و مامۆستایانی نێودەوڵەتی و هەروەها فراوانکردنی هاوکارییە توێژینەوەییە فرەسەرنیشتیمانییەکان، پێگەی ئەم زانکۆیە لە ساڵانی داهاتوودا لەم جۆرە هەڵسەنگاندنە جیهانییانەدا بەرزبوونەوەیەکی بەرچاو بەخۆیەوە ببینێت.