بەپێی دوایین ئەنجامەکانی سیستەمی ڕیزبەندی جیهانی U.S. News (٢٠٢٦-٢٠٢٧):
زانکۆی کوردستان پلەی ١٧ی لە نێوان زانکۆکانی سەر بە وەزارەتی زانست بەدەستهێنا
بەپێی ڕاپۆرتی بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و نووسینگەی کاروباری نێودەوڵەتی، دوازدەهەمین خولی ڕیزبەندی جیهانی زانکۆکان (U.S. News & World Report) بۆ ساڵی ٢٠٢٦-٢٠٢٧ بڵاوکرایەوە. ئەم سیستەمی ڕیزبەندییە لەسەر بنەمای ١٣ پێوەری سەرەکی لە بوارەکانی ئاستی توێژینەوە، متمانەی جیهانی و ناوچەیی و گەشەپێدانی دیپلۆماسی زانستی داڕێژراوە و داتاکانی بنکەی زانیاری Clarivate لە ماوەی نێوان ٢٠٢٠ بۆ ٢٠٢٤ی کردووەتە بنەمای ژمێرکارییەکانی.
لە هەڵسەنگاندنی ئەم دواییەدا، زانکۆی کوردستان بە کۆنمرەی ٢٨.٩، توانی پلەی ١٥٠٠ لە نێوان زانکۆکانی جیهان و پلەی ٥٨٣ لە کیشوەری ئاسیادا بەدەست بهێنێت. لە ئاستی نیشتمانیشدا، ئەم دامەزراوە زانستییە پلەی ٣٥ی لە نێوان سەرجەم زانکۆکانی ئێراندا (بە زانکۆکانی گشتی، پیشەسازی و پزیشکییەوە) بەدەستهێناوە. بە جیاکردنەوەی زانکۆکانی پزیشکی لە لیستی ئەنجامەکان، زانکۆی کوردستان پلەی ١٧ی لە نێوان زانکۆکانی سەر بە وەزارەتی زانست، توێژینەوە و تەکنەلۆژیا جێگیر کردووە. لێکۆڵینەوە بەراوردکارییەکان نیشاندەری ئاستی زانستیی باشی ئەم زانکۆیە لە ئاستی ناوچەیی و نیشتمانیدا؛ بەجۆرێک زانکۆی کوردستان لە ناوچەی ڕۆژئاوای وڵاتدا لە پێش زانکۆکانی دراوسێی خۆی وەک زانکۆی ورمێ (پلەی ٣٦)، زانکۆی بووعەلی سینا (پلەی ٤٧)، زانکۆی لوڕستان (پلەی ٥١) و زانکۆی ڕازی (پلەی ٦٠) جێگیر بووە.
لە تێڕوانینێکی فراوانتر بۆ ئاستی نیشتمانیش، زانکۆی کوردستان سەرکەوتوو بووە لە بەدەستهێنانی پلەیەکی بەرزتر بەراورد بە زۆرێک لە ناوەندە زانکۆییە ناسراوەکانی وڵات. بەپێی داتاکانی ئەم ڕیزبەندییە، ئاستی زانکۆی کوردستان بەرزتر لە دامەزراوەکانی وەک زانکۆی کاشان (پلەی ٣٨)، زانکۆی موحەققەقی ئەردەبیلی (پلەی ٣٩)، زانکۆکانی شەهید چەمرانی ئەهواز و گیلان (پلەی ٤١)، زانکۆی شەهید باهۆنەری کرمان (پلەی ٤٤)، زانکۆکانی خوارەزمی و مازەندەران (پلەی ٤٩)، زانکۆی پیشەسازیی شاهرود و زانکۆی یەزد (پلەی ٥١)، زانکۆی زەنجان (پلەی ٥٤) و زانکۆی سمنان (پلەی ٥٦) هەڵسەنگێندراوە.
پێوەرە کوالیتییەکان و تایبەتمەندییە توێژینەوەییەکانی زانکۆ: شیکردنەوەی پێوەرە وردەکان نیشاندەری ئاستی بەرزی زانکۆی کوردستانە لە ڕووی دیپلۆماسی زانستی و کوالیتی بەرهەمە توێژینەوەییەکان:
-
هاوکارییە نێودەوڵەتییەکان: زانکۆ لە پێوەری هاوکاری نێودەوڵەتی، پلەی ٢٣٥ی جیهانی بەدەستهێناوە. ئەمە نیشاندەری پلاندانانی ئامانجدار لە گەشەپێدانی پەیوەندییە دەرەکییەکان و ڕاکێشانی خوێندکارانی نێودەوڵەتییە.
-
کوالێتی و ستیشنەکانی وتارەکان: لە پێوەری وتارە زۆر ستیشنکراوەکان (١٪ی پێشەنگ)، پلەی ٦٦٣ و لە ١٠٪ی بەرزترین ستیشنکراوەکانی جیهان، پلەی ٧٠٧ی بەدەستهێناوە.
-
متمانەی ناوچەیی توێژینەوە: زانکۆ لە پلەی ٦٨٢ی ناوچەییدایە.
-
پلەبەندییە بابەتەکان: زانکۆ پلەی ١١٠١ لە بواری ئەندازیاری و ١٢٧٢ لە بواری کیمیا بەدەستهێناوە. ئامادەبوونی بەردەوام و بەرزبوونەوەی پێوەرەکانی زانکۆی کوردستان، بەرهەمی هەوڵە زانستییە ئامانجدارەکانی ئەندامانی دەستەی زانستی و خوێندکارانە و نیشاندەری جوڵەیەکی لۆژیکییە بەرەو گەشەپێدانی بەردەوامی پەروەردەی باڵا لە ناوچەکەدا.
