14 07 2026

لە هەڵسەنگاندنی نیشتمانیی سەنتەرەکانی فێرکردنی زمانی فارسی:

سەنتەری «ئازفا»ی زانکۆی کوردستان لە هەڵسەنگاندنی کوالێتیی سەنتەرەکانی ئازفای سەرانسەری وڵاتدا پلەی «باش»ی بەدەستهێنا.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتەی سەرۆکی «کارگرووپی وەرگرتنی ئەنجومەنی باڵای بەرنامەداڕشتن و بەڕێوەبردنی کاروباری خوێندکارانی نائێرانی» بە سەرۆکایەتی زانکۆی کوردستانی ڕاگەیاندووە، سەنتەری ئازفای زانکۆی کوردستان لە هەڵسەنگاندنی کوالێتیی سەنتەرەکانی ئازفای سەرانسەری وڵاتدا، بە بەدەستهێنانی پلەی «باش»، لە ڕیزی سەنتەرە پێشەنگ و نایابەکانی وڵاتدا جێگیر بوو. بەدەستهێنانی ئەم پلەیە کە بەرهەمی هەوڵە دڵسۆزانە و بەپەرۆشەکانی کارمەندان و مامۆستایانی سەنتەرەکەیە، توانستی سەنتەری ئازفای زانکۆی کوردستان بۆ پێشکەوتنی زیاتر و چوونە ڕیزی سەنتەرە چالاکەکان (پلەی زۆر باش) نیشان دەدات کە هیوادارین بە گرنگیدانی زیاتری بەرپرسانی زانکۆ، ئەم ئامانجە بێتە دی.