05 10 2026

سەرکەوتنێکی نوێ لە سیستەمی هەڵسەنگاندنی جیهانیی گەشەپێدانی بەردەوامدا

زانکۆی کوردستان پلەی ۱۲یەمی لەسەر ئاستی ئێران و ۹۲۱ی جیهانی لە ڕیزبەندی گرین‌مەتریکی ۲۰۲۶ بەدەست هێنا

پێشەکی و سەبارەت بە ڕیزبەندیی گرین‌‌مەتریک:

سیستەمی ڕیزبەندیی جیهانیی گرین‌مەتریک کە لەلایەن زانکۆی ئیندۆنیزیاوە بونیاد نراوە، یەکێکە لە دیارترین پێوەرە نێودەوڵەتییەکان بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی کارکرد و پابەندبوونی زانکۆکان بە چەمکەکانی گەشەپێدانی بەردەوام، بەڕێوەبردنی سەوز و پاراستنی ژینگە. لە ۱۷یەمین خولی ئەم هەڵسەنگاندنەدا (ساڵی ۲۰۲۶)، ۲۰۰۱۶ دامەزراوەی خوێندنی باڵا لە ۱۱۰ وڵاتی جیهانەوە بەشدارییان کردووە. ئەم خولە بە دروشم و تەوەرەی «پێشخستنی کامپەسە بەردەوامەکان لە ڕێگەی حوکمڕانی، دیجیتاڵکردن و کارکردی یەکگرتووەوە» بەڕێوە چوو.

تەوەرە سەرەکییەکانی هەڵسەنگاندنی گرین‌مەتریک:

پێوانی کارکردی زانکۆکان لەم سیستەمەدا لەسەر بنەمای ئەم تەوەرە ژینگەیی و بەڕێوەبەرییانەی خوارەوە ئەنجام دەدرێت:

  • ژێرخان و ژینگە: هەڵسەنگاندنی ڕووبەری فەزای سەوز و گونجانی بەشە جۆراوجۆرەکانی کامپەس.

  • ئەنەرژی و گۆڕانی کەشوهەوا: پێوانی ئاستی سوودوەرگرتن لە ئەنەرژی و بەکارهێنانی سەرچاوە نوێبووەوەکان.

  • بەڕێوەبردنی زبڵ و پاشماوەکان: پێداچوونەوە بە بەرنامەکانی جیاکردنەوە، ڕیسایکڵین و کەمکردنەوەی پاشماوەکان.

  • بەڕێوەبردنی ئاو: هەڵسەنگاندنی بەرنامەکانی دەستپێوەگرتن و دووبارە بەکارهێنانی ئاو.

  • گوواستنەوەی بەردەوام: پەرەپێدانی ئامرازەکانی هاتوچۆی خاوێن و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆی بێ‌زەرەر لە کامپەسدا.

  • فێرکاری و توێژینەوە: بەدواداچوون بۆ بەشداربوونی بابەتە زانستییەکان و توێژینەوەکانی پەیوەندیدار بە گەشەپێدانی بەردەوام.

  • حوکمڕانی و دیجیتاڵکردن: زیرەککردنی پڕۆسەکان و یەکخستنی سیاسەتەکانی بەردەوامی لە ئاستی زانکۆدا.

پێگەی زانکۆی کوردستان لە هەڵسەنگاندنی نوێدا:

زانکۆی کوردستان بە پێشکەشکردنی بەڵگەنامە و مستەنەداتی ڕێکخراو لە کار و چالاکییە ژینگەیییەکانی لە کامپەسی زانکۆدا، توانی ۵۸۴۷.۵ خاڵ بەدەست بهێنێت. بەم خاڵانە، زانکۆی کوردستان توانینی پلەی ۹۲۱ی جیهانی و پلەی ۱۲ی نێوان زانکۆکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران تۆمار بکات.

بەراوردکردنی ئەنجامەکانی ئەم خولە لەگەڵ ساڵی ڕابردوودا نیشان‌دەری گەشەی بەردەوامی پێگەی زانکۆیەکە؛ بە جۆرێک کە لە ساڵی ۲۰۲۵دا زانکۆی کوردستان دارای پلەی ۹۶۷ی جیهانی و ۲۰ی نیشتمانی بوو، و لە هەڵسەنگاندنی ۲۰۲۶دا توانراوە ۴۶ پلە لە ئاستی نێودەوڵەتی و ۸ پلە لە سەر ئاستی وڵاتدا سەرکەوتن بەدەست بهێنێت.

خۆشەویستان بۆ بینینی خشتەی تەواوی ڕیزبەندییەکە دەتوانن سەردانی ماڵپەڕی فەرمیی ئەم پایگایە بکەن بەم ناونیشانە: https://uigreenmetric.com/rankings/university/overall-rankings-2026