21 10 2026

لە سێیەمین خولی خەڵاتی نیشتمانیی ثورەییا و بەپێی هەڵسەنگاندنی پێوەرە پسپۆڕییەکانی وەرگرتن و پشتیوانی بەدەست هات:

دەستکەوتێکی دیکە لە گۆڕەپانی دیپلۆماسیی زانستیدا؛ زانکۆی کوردستان لە ڕیزی ۳ زانکۆی سەرئەمەدی وڵات لە بواری قوتابیانی نێودەوڵەتیدا جێگیر بوو

بەگوێرەی ڕاپۆرتی پەیوەندییە گشتییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری نێودەوڵەتیی زانکۆی کوردستان، کۆتاییین ئاهەنگی ڕێزلێنان لە هەڵبژێردراوانی سێیەمین خەڵاتی نیشتمانیی ثورەییا ڕۆژی سێشەممە ۲۸ی ڕەزبەر بە میوانداریی زانکۆی زانست و صنعت لە ئێران بەڕێوە چوو و زانکۆی کوردستان بە درەوشانەوە لە پێوەرە سەرەکییەکانی هەڵسەنگاندندا، لە بەرزترین ڕیزی زانکۆ چالاکەکانی وڵاتدا جێگەی گرت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی سکرتاریەتی جێبەجێکار و دەستەی ناوبژیرانی ئەم خولە، پڕۆسەی هەڵسەنگاندن و هەڵبژاردنی زانکۆ و دامەزراوە باڵاکانی خوێندن لەسەر بنەمای چوار تەوەرەی سەرەکی بووە، لەوانە: بەڕێوەبردن، ڕاهێنان و تواناسازی، پەیوەندییەکان، ڕیکلام و وەرگرتن، خزمەتگوزارییەکانی خۆشبژێوی، کۆنسوڵگەری و کلتووری و هەروەها دەستکەوتەکان و پێوەرە گشتییەکانی کارکردن. لەم پڕۆسەیەدا ئەندازە جیاوازەکانی وەک کوالیتیی سیستەمە ئەلیکترۆنییەکان و ماڵپەڕە فرەزمانەکان، ڕوونی و خێرایی لە پڕۆسەی وەرگرتندا، کوالیتیی بەشەناوخۆییەکان و ئامرازەکانی خۆشبژێوی، شێوازی پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییە کۆنسوڵی و نیشتەجێبوونەکان، هەمەجۆریی نەتەوەیی قوتابیان و ئاستی ڕەزامەندیی قوتابیانی بیانی بە وردی تاوتوێ کران. لە ئەنجامدا لە نێوان دامەزراوەکانی خوێندنی باڵای وڵاتدا، ۱۶ زانکۆ سەرکەوتوو بوون لە بەدەستهێنانی پلە بەرزەکان.

لە مەراسیمی ئەم خولەدا، زانکۆ هەڵبژێردراوەکان لە بواری وەرگرتن و میوانداریکردنی قوتابیانی نێودەوڵەتی لە سێ ئاستدا بەم شێوەیە ناسێنران:

زانکۆ سەرئەمەدەکان:
- زانکۆی نێودەوڵەتیی ئیمام خومەینی (ڕح)
- زانکۆی کوردستان
- زانکۆی پیشەسازیی شەرێف

زانکۆ بەرزەکان:
- زانکۆی تەربیەت مودەڕڕس
- زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی تاران
- زانکۆی پیشەسازیی سەهەندی تەبرێز

زانکۆ شایستەی ڕێزلێنراوەکان:
- زانکۆی ورمێ
- زانکۆی شیراز
- زانکۆی زانستە پزیشکییەکانی شەهید بەهەشتی و زانکۆی تاران

ئاهەنگی خەڵاتی نیشتمانیی ثورەییا بەپێی بڕیاری دەستەی وەزیران و بە مەبەستی ئاسانکاری، ڕێکخستن و بەرزکردنەوەی پڕۆسەی وەرگرتنی قوتابیانی نێودەوڵەتی دامەزراوە. ئامانجی بنەڕەتیی ئەم ڕووداوە نیشتمانییە، ڕوونکردنەوەی سیاستە گشتییەکانی سیستەمی خوێندنی باڵایە لە بواری وەرگرتنی قوتابیانی بیانی، دروستکردنی کێبڕکێیەکی ئەرێنی و دروستکردنی نموونەیە بۆ بەگەڕخستنی بەردەوامی گفتوگۆی نێودەوڵەتیکردنی زانکۆکان لە سەرانسەری وڵاتدا.

ئەم ڕووداوە نیشتمانییە کە ساڵانە بە میوانداریی یەکێک لە ناوەندە دیارەکانی خوێندنی باڵا بەڕێوە دەچێت، لە خولەکانی یەکەم و دووەمدا بە میوانداریی زانکۆکانی تەربیەت مودەڕڕس و شەهید بەهەشتی بەڕێوە چوو و سێیەمین خولیشی بە ناساندنی زانکۆی کوردستان وەک یەکێک لە ۳ زانکۆ سەرئەمەدەکەی وڵات کۆتایی پێ هات.

بەدەستهێنانی ئەم سەرکەوتنە بەنرخە، هەنگاوێکی گەورەیە بەرەو هاتنەدیی ئامانجە ستراتیژییەکانی زانکۆی کوردستان، بەرزکردنەوەی ئاستی نێودەوڵەتیی فێرکاری و توێژینەوە، و جێگیرکردنی ڕۆڵی بەڕێوەبەرایەتیی کاروباری نێودەوڵەتیی زانکۆ لە بەهێزکردنی پێگەی ئێران وەک جەمسەرێکی زانستی و زانکۆیی لە ناوچەکەدا.