پرسیارە باوەکان

ڕاکێشان و وەرگرتنی خوێندکارانی نێودەوڵەتی

بیمەی خوێندکارانی نێودەوڵەتی

کاروباری کۆنسوڵگەری

ناوەندی زمانی فارسی

نێودەوڵەتیکردن

 

١) ئایا تێپەڕاندنی خولی فێربوونی زمانی فارسی بۆ هەموو ڕشتەکان ناچارییە؟ بەڵێ، بۆ خوێندن لە زانکۆکانی ئێراندا، فێربوونی زمانی فارسی ناچارییە.

٢) ئایا خولەکانی فێربوونی زمانی فارسی بۆ خوێندکارانی نێودەوڵەتی جیاوازە؟ بەڵێ، ناوەندی "ئازفا" (فێرکردنی زمانی فارسی بە غەیرەفارسی‌زمانان) بەپێی ڕێنماییەکانی ئازفا، خولەکانی بۆ سێ دەستە دابەش کردووە: ئەلف) کوردی‌زمانان ٣٦٠ کاتژمێر، ب) عەرەب‌زمانان ٤٥٠ کاتژمێر، و ج) زمانە بیانییەکانی دیکە ٥٤٠ کاتژمێر دەبێ لە خولەکاندا بەشدار بن.

٣) خولەکان بۆ فێرخوازانی زمانی فارسی بە چ شێوازێک دابەش کراون؟ ئەلف) بۆ کوردی‌زمانان چوار خولی سەرەتایی، ناوەندی ١، ناوەندی ٢ و پێشکەوتوو بەڕێوە دەچێت. ب) عەرەب‌زمانان لە پێنج خولی نوێخواز، سەرەتایی، ناوەندی ١، ناوەندی ٢ و پێشکەوتوودا خولەکانیان تێپەڕ دەکەن. ج) زمانە بیانییەکانی دیکە لە شەش خولی نوێخواز، سەرەتایی، ناوەندی ١، ناوەندی ٢، پێشکەوتووی ١ و ٢دا بەشدار دەبن.

٤) ئایا بەشداریکردن لە تاقیکردنەوەی "سامفا" بۆ خوێندکارانی زانکۆی کوردستان ناچارییە؟ نەخێر.

٥) ماوەی بەهای بڕوانامەی دەرچوونی تاقیکردنەوەی "سامفا" چەندەیە؟ بڕوانامەی دەرچوونی تاقیکردنەوەی "سامفا" بۆ ماوەی دوو ساڵ بەهای هەیە؛ ئەگەر ماوەکەی تەواو بێت و خوێندکارەکە هێشتا دەرنەچووبێت (فارغ‌التحصیل نەبووبێت)، ئەرکی سەرشانیەتی کە لە تاقیکردنەوەی دیاریکردنی ئاستدا بەشدار بێت.

٦) تاقیکردنەوەی بەسەندەیی (شیاوی) چییە؟ تاقیکردنەوەی بەسەندەیی وەک تاقیکردنەوەی "سامفا"، لە چوار کارامەیی سەرەکی (بیستن، ئاخافتن، خوێندنەوە و نووسین) بە شێوازێکی گشتگیر و سەرانسەری بەڕێوە دەچێت.

٧) ئایا تاقیکردنەوەی بەسەندەیی ناچارییە؟ لە تشرینی یەکەمی ٢٠٢٦ـەوە (مێهری ١٤٠٥)، بڕوانامەی دەرچوون لە تاقیکردنەوەی بەسەندەیی، مەرجی سەرەکیی وەرگرتن و قبووڵبوونی خوێندکارانی نێودەوڵەتییە لە سەرجەم زانکۆکانی ئێراندا.

٨) ئەگەر خوێندکارێک لە تاقیکردنەوەی بەسەندەییدا نمرەی قبووڵبوونی بەدەست نەهێنا، ئایا دەتوانێت قۆناغەکانی دیکەی ناونووسین لە زانکۆ ئەنجام بدات؟ نەخێر، ناتوانێت چونکە مەرجی سەرەکیی وەرگرتن لە زانکۆی بەدەست نەهێناوە؛ بەڵام زانکۆ دەرفەتێکیان پێدەدات کە لە تاقیکردنەوەی بەسەندەیی مانگی شوباتدا (بەهمەن) بەشدار بن و دەربچن تا ناونووسینی کۆتاییان بۆ بکرێت. بەپێچەوانەوە، ناونووسینی سەرەتاییشیان هەڵدەوەشێتەوە.

٩) ماوەی بەهای بڕوانامە پەروەردەیییەکانی ناوەندی ئازفای کوردستان چەند ساڵە؟ بڕوانامەکان تا دوو ساڵ دوای تەواوکردنی زانکۆ (فارغ‌التحصیلی) بەهایان هەیە.

١٠) پەرتووکەکانی فێربوونی زمانی فارسی لە ناوەندی ئازفا چیین؟ کۆمەڵە پەرتووکی "پەرفا" (پەرفا ئەلفبا، پەرفا ١، ٢ و ٣) کەن و فێرخوازان دەتوانن پەرتووکەکانیان لە ناوەندی ئازفای کوردستان دابین بکەن.

١١) شێوازی بەڕێوەچوونی خولەکان بە چ جۆرێکە؟ خولەکان بە دوو شێوازی سەرخێڵ (ئۆنلاین/مەجازی) و ئامادەبوونی فیزیایی (حزوری) بەڕێوە دەچن.

١٢) هەر خولێک لە چەند وانە و کاتژمێر پێکدێت؟ هەر خولێک ٤٥ وانەیە و هەر وانەیەک دوو کاتژمێرە، کە سەرجەم دەکاتە ٩٠ کاتژمێر.